فڕۆکەیەک لە ئەمەریکا تێکشکا؛ زیاتر لە 20 کەس بوونەتە قوربانی
بەهۆی تێکشکاندی فڕۆکەیەکەوە لە ئەمەریکا، دوو کەس گیانیان سپارد و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی ویلایەتیی کالیفۆرنیای ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە؛، بەهۆی خۆکێشانی فڕۆکەیەکەوە بە سەربانی یەکێک لە باڵەخانە بازرگانییەکان لە باشووری ویلایەتەکە، دوو کەس گیانیان سپارد و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیس باسی لەوەش کردووە: ڕووداوەکە لە شارۆچکەی فۆلیترۆن ڕووی داوە، دەست بەجێ تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە گوێرەی پۆلیسی ویلایەتیی کالیفۆرنیا، لێکۆڵینەوە لە هۆی پێکدادانی فڕۆکەکە بەو باڵەخانەیە دەستی پێ کردووە.