حووسییەکان هێرشێکی دیکەیان کردە سەر ئیسرائیل

حووسیەکانی یەمەن جارێکی دیکە بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل لەباشوور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، دوای ئەوەی مووشەکێکی بالیستی لەلایەن حووسییەکانەوە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کرا.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت؛ ڕێگەیان نەداوە مووشەکەکە بگاتە ئاسمانی وڵاتەکە و لە ئاسمانی وڵاتێکی عەرەبی تەقاندوویانەتەوە.

هاوکات، یەکەی بەهاناوەچوونی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە؛ لەکاتی هەڵهانتنی ئیسرائیلییەکان بەرەو پەناگە، چەند کەسێک بەهۆی پاڵنانەوە برینداربوون.