تەرمی دوو چەكداری دەستەی تەحریر شام لە سنووری نێوان عێراق-سووریا دۆزراونەوە

سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 3ـی کانوونی دووەمی 2025، بڵاویان كردووەتەوە؛ شەوی ڕابردوو تەرمی دوو چەكداری دەستەی حەریر شام لە دەوربەری شاری ئەبو كەمال كە دەكەوێتە سەر سنووری عێراق-سووریا دۆوزراونەتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە لە سێدارەدراون و شوێنی گولـلە بەجەستەیانەوە دیار بووە .

ئەو ناوچەیە لە ڕابردوودا لە بەردەستی گرووپەكانی سەر بەئێران و عێراق بووە، بەڵام لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد یەكەمجارە ڕووداوێكی لەو شێوەیە ڕووبدات.

بەرە بەیانی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نیو دیمەشق و ڕژێمی سووریایان بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕووخاند و کۆتاییان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی ئەو بنەماڵەیەیان هێنا. 

 
Fly Erbil Advertisment