کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا و پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی به نیازه نێرده‌ی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق بكات به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا.
هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، سه‌رچاوه‌كان له سووریاوه ڕایانگه‌یاند، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی نیازی وایه به‌م زووانه نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی بنێرێته دیمه‌شق به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سووریا و مه‌به‌ستی ڕێكخستنی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی نێرده‌كه‌یه‌وه كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا بكاته‌وه و گوێ له دیدگه و بیروبۆچوونه‌كانی بگرێت و هاوكات له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی شێوازی كاركردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌گه‌ڵ كۆمكار.
یه‌كێكی دیكه له ئه‌ركه‌كانی نێرده‌كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سووریا له ڕووی ئه‌منی به‌تایبه‌تی كه تا ئێسته بارودۆخی ئه‌منی له‌و وڵاته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی