ئۆلاف شۆڵز: گرنگه پێكهاته‌كانی سووریا به‌شداریی له داڕشتنه‌وه‌ی ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن

ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له په‌یوه‌ندییه‌كی چڕددان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا؛ هاوكات به‌شداریی پێكهاته‌كان له ئایینده‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته به پێویست ده‌زانێت.
هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌ی كۆمپانیای "ڕۆڵز ڕۆیس" له باشووری به‌رلینی پایته‌خت ڕایگه‌یاند، زۆر به وردی چاودێریی چۆنیه‌تی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ده‌كه‌ن.
ئۆلاف شۆڵز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌ڵمانیا مه‌به‌ستییه‌تی له ڕێگه‌ی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا، یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بونیاتنانی سووریایه‌كی باشتر وه‌كوو وڵات و ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ هاووڵاتییانی.
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه به لای ئه‌ڵمانیاوه گرنگه پێكهاته جیاوازه‌كانی سووریا به‌شداریی له داڕشتنه‌وه‌ی ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن. گوتووشیه‌تی، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌رده‌وامه.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا، پشت به پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌به‌ستێت له‌و وڵاته‌دا؛ ده‌شڵێت، كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی ئه‌منی متمانه‌پێكراو هه‌یه.
هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ڕایگه‌یاند، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ورووپا پاره به ڕێكخستنه ئیسلامییه‌كان نادات، ئه‌مه‌ش به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵكوو خودی سوورییه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا په‌ناهه‌نده‌ن، جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وه.
بێربوک هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه ته‌واوی پێكهاته‌كانی سووریا له بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدار بن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌ورووپا له‌م قۆناغه‌دا یارمه‌تی سووریا و سوورییه‌كان ده‌دات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی ئه‌منی متمانه‌پێكراو هه‌یه. ناوبراو گوتیشی، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا، پشت به ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌به‌ستێت له‌و وڵاته‌دا.
هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) ڕایگەیاند، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق.
هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستەی سووریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆ بوونه‌وه.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیایە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
بەرە بەیانی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و ڕژێمی سووریایان بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕووخاند و کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی ئەو بنەماڵەیەیان هێنا.