فەرەنسا و ئەڵمانیا: ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی کورد لە سووریا دەبێت پارێزراو بێت

فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد له سووریا ده‌كه‌نه‌وه؛ ده‌شڵێن، به‌م زووانه كۆنگره‌ی نیشتمانیی له سووریا ده‌به‌سترێت.
هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان بۆ دیمه‌شق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریای نوێ بڵاو كرده‌وه و تێیدا به پێویستییان زانیوه، شه‌ڕ له باكووری سووریا كۆتایی پێ بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد پارێزراو بن.
فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پاراستن و زامنكردنی ئاسایشیی كورد له سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌ردوو وڵات له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئاماده‌كاریی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانیی له سووریا ده‌كرێت، كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هاوكات ڕایانگه‌یاندووه، قۆناغی ڕاگوزر له سووریا ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری بكات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌ردوو وڵات‌دا باس له‌وه كراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا پابه‌ندبوونی خۆیان به به‌شداری فراوانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا كردووه‌ته‌وه.
هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) ڕایگەیاند، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق.
هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستەی سووریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆ بوونه‌وه.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیایە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ڕایگه‌یاند، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ورووپا پاره به ڕێكخستنه ئیسلامییه‌كان نادات، ئه‌مه‌ش به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵكوو خودی سوورییه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا په‌ناهه‌نده‌ن، جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وه.
بێربوک هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه ته‌واوی پێكهاته‌كانی سووریا له بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدار بن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌ورووپا له‌م قۆناغه‌دا یارمه‌تی سووریا و سوورییه‌كان ده‌دات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی ئه‌منی متمانه‌پێكراو هه‌یه. ناوبراو گوتیشی، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا، پشت به ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌به‌ستێت له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌ی كۆمپانیای "ڕۆڵز ڕۆیس" له باشووری به‌رلینی پایته‌خت ڕایگه‌یاند، زۆر به وردی چاودێریی چۆنیه‌تی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ده‌كه‌ن.
ئۆلاف شۆڵز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌ڵمانیا مه‌به‌ستییه‌تی له ڕێگه‌ی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا، یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بونیاتنانی سووریایه‌كی باشتر وه‌كوو وڵات و ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ هاووڵاتییانی.
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه به لای ئه‌ڵمانیاوه گرنگه پێكهاته جیاوازه‌كانی سووریا به‌شداریی له داڕشتنه‌وه‌ی ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن. گوتووشیه‌تی، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌رده‌وامه.