پۆلیسی بەسرە دوو ئێرانییان بە تۆمەتی قاچاخچییەتی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

پۆلیسی بەسرە ڕایگەیاند، دوو کەسی ئێرانییان دەستگیر کردووە کە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستالیان لە هەندێ شوێنی هەستیاری لاشەیان شاردبووەوە.
شەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند "ڕۆژی هەینی دوو کەسی ئێرانییان دەستگیر کردووە، کە 35 کیسەی بچووکی پڕ ماددەی هۆشبەری جۆری کریستالیان قوت دابوو، هاوکات دوو کیسیان لەناو کۆمیاندا شاردبووەوە ."
سەرچاوەکە گوتیشی: " ئەو دووکەسە لە ماڵێکی قەزای هاریسە لە باکووری بەسرە دەستگیر کراون، ئەمەش دوای بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان و چاودێریی ئەوماڵەی کە قاچاخچییەکان خۆیان تێدا حەشار دابوو."
باسی لەوەش کرد "دوای لێکۆڵینەوە، تاوانباران دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و ئەو ماددانەی لە گەدەیاندا هەڵیان گرتبوو، دەرهێنراوە."