سعوودییه ئیدانه‌ی "دوژمنكاری" توركیا و ئێران دژی عێراق ده‌كات
ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا و تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێرانی كرد

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودییه ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا و تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێرانی بۆ "خاكی عێراق" كرد و ئه‌و كرده‌وانه‌ی به "دوژمنكارانه" وه‌سفكرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، دوژمنكاری توركی و ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی عێراق ئیدانه ده‌كه‌ین و ئه‌و كرده‌وانه ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری وڵاتێكی "عه‌ره‌بی" و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌كردنه له ئاسایشی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی ئاشكرای بنه‌ما و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.