چین.. بازاڕێک سووتا و هەشت کەس مردن

شەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2025، میدیای فەرمیی چین بڵاوی کردووەتەوە، بازاڕێکی سەوزەومیوە لە شاری ژانجیاکۆ ئاگری گرت و لە ئەنجامدا 8 کەس گیانیان سپارد و 15 کەسی دیکەش بریندار بوونە.
هەروەها میدیایەکە سەبارەت بە هۆی ئاگرکەوتنەکە ڕایگەیاندوە:" تاوەکوو ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و پۆلیس لەو بارەوە لێکۆڵینەوە دەکات.
چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە و نیشانی دەدەن کە دووکەڵێکی چڕی ڕەش لە بازاڕەکە بەرز دەبێتەوە وا دەردەکەویت کە ئاگرەکە گەورە بێت.