وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی وڵاتانی ناوچەکە دەکات

ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەفەرمی سەردانی هەریەک لە وڵاتانی قەتەر، ئیمارات و ئوردن دەکات، ئئەمەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو یەکەم سەردانی فەرمیی خۆی بۆ سعوودیە کرد.
ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' نوسسیویەتی "لەم هەفتەیەدا بەنوێنەرایەتیی وڵاتەکەم، سەردانی فەرمیی هەریەک لە قەتەر، ئیمارات و ئوردن دەکەم."
ئاماژەی بەوەش دا "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی ئەم سەردانانە دەکەین بۆ پشتگیریی سەقامگیری، ئاسایش، بوژانەوەی ئابووری و بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز."
لە ڕۆژی یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن توانیان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، هاوکات بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی سووریا توانی هەڵبێت و بەرەو ڕووسیا ڕایکرد.