گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەست پێ دەکەنەوە

گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه؛ هاوكات ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و هێڵی ئاسمانی سووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، له قۆناغی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه و شیاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌بن.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌شهه‌د سه‌ڵیبی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و هێڵی ئاسمانی سووری ڕیاگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ـی ئه‌م مانگه‌وه له دیمه‌شقه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاتان و له وێشه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024 له ئه‌نجامی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ستابوون.
ئه‌شهه‌د سه‌ڵیبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی عه‌ره‌بی و جیهانی دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه له قۆناغی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه و شیاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێشوازی له میوانه‌كان بكه‌ن.
ڕۆژی 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، واته ته‌نیا ده ڕۆژ له دوای كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب نیشته‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقه‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوو.
هاوكات پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، هێڵی فڕۆكه‌وانی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، 7ـی ئه‌م مانگه گه‌شته‌كانی بۆ دیمه‌شق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، له كاتێكدایه 13 ساڵه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگرتبوو.