ئەردۆغان: سەردەمی بەکارهێنانی 'تیرۆریستانی جووداخواز' کۆتایی پێ هات

سه‌رۆكی توركیا جارێكی ده‌ڵێت، تیرۆریستان یان چه‌كه‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ن، یانیش خۆیان و چه‌كه‌كانیان له‌ناو ده‌برێن؛ ده‌شڵێت، تیرۆر له توركیا و ناوچه‌كه هیچ ئایینده‌یه‌كی نییه و كۆتایی به سه‌رده‌می به‌كارهێنانی "تیرۆریستانی جووداخوازان" هاتووه.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا له‌میانی كاره‌كانی كۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) له پارێزگای سامسون له توركیا، ڕایگه‌یاند "تیرۆریستان دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه و بژارده‌ی سێیه‌مییان نییه، یان چه‌كه‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ن، یانیش خۆیان و چه‌كه‌كانیان له‌ناو ده‌برێن."
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "تیرۆریستان هیچ ئایینده‌یه‌كیان له توركیا و ناوچه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكوو ئایینده بۆ ئه‌وانه كه زیاتر له هه‌زار ساڵه له ناوچه‌كه‌دان و هه‌زاران ساڵی دیكه‌یش تێیدا بۆ تۆماركردنی پاڵه‌وانه‌تییه‌كان ده‌مێننه‌وه."
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، به هه‌موو هێزییانه‌وه ڕووبه‌ڕووی "تیرۆریسته جووداخوازه‌كان" ده‌بنه‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له چل ساڵه له‌لایه‌ن هێزی ئیمپریالیزمی كۆڵۆنیالیزم پشتیوانی ده‌كرێن و به‌كار ده‌هێنرێن.