ڕوانگەی سووری: کاروانێکی سەربازیی ئەمەریکا گەیشتە حەسەکە

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی گه‌یشتووه‌ته ڕیفی حه‌سه‌كه؛ هاوكات چالاكوانان ده‌ڵێن، ئه‌و كاروانه له حه‌سه‌كه به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێ كه‌وتووه.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له "هه‌رێمی كوردستان"ـه‌وه، گه‌یشتووه‌ته ناو خاكی سووریا و سندووقی داخراو و دیواری به‌ردین و تانكی سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌ڤانه‌ی سه‌ربازییان به‌ره‌و هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌ل به‌یده‌ر و قه‌سره‌ك له ڕیفی حه‌سه‌كه گواستووه‌ته‌وه.
له لای خۆیانه‌وه چالاكوانان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كاروانه‌كه 20 بارهه‌ڵگر بووه و دوای گه‌یشتنیان به هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌ل به‌یده‌ر و قه‌سره‌ك له ڕیفی حه‌سه‌كه، به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێ كه‌وتوون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی شه‌وی ڕابردوو، هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له شارۆچكه‌ی شه‌دادییه له باشووری حه‌سه‌كه نیشتووه‌ته و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی و لۆجیستی دابه‌زاندووه.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، سابرینا سینگ، گوتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی لە نزیک شاری کۆبانێ لەسەر سنووری تورکیا، نییە.
لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە تیایاندا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەرەو کۆبانی دەڕۆن. دەربارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە، پرسیار لە سابرینا کرا کە ئایا هێزەکانی ئەمەریکا بەنیازن بنکەی سەربازیی لەو ناوچەیە دروست بکەن یان نا؟
لەوەڵامدا گوتەبێژەکەی پێنتاگۆن گوتی "بەڵێ، هەندێک ڕاپۆرت و پرسیار لەوبارەوە کراون، بەڵام هیچ پلانێکمان نییە بنکەی سەربازیی لە کۆبانێ دروست بکەین، بۆیە، دڵنیا نیم ئەم زانیاریانە لە کوێوە هاتووە."
دەربارەی هەسەدە کە وەک هاوبەشی ئەمەریکا لەناوچەکە هەژمار دەکرێت، ئاماژەی کرد "ناتوانم لەوبارەوە قسە بکەم، هەروەک دەزانن ئێمە هاندەر بووین بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژیەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی دیکەی ناوچەکە."
باسی لەوەش کرد "ئێمە سەرنجمان لەسەر کارەکانمانە. هۆی بوونی ئێمە لە سووریا، لەناوبردنی داعشە، بەڵام سەبارەت بە هێزە ئەمەریکاییەکان لە کۆبانی، ئێستە هیچ پلان و نیازێک نییە بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی"
هەینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، هەندێک سەرچاوە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بڵاویان کردەوە، ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرقاڵی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێن لە نزیک شاری کۆبانی.
هاوکات کەناڵی 'الاخباریة' بڵاوی کردەوە، لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024ەوە، نزیکەی 300 بارهەڵگر کە چیمەنتۆ و مووەلیدەی کارەبا و تانکی سووتەمەنی و تەقەمەنییان هەڵگرتبوو، بەرەو ئەم ناوچەیە ڕۆیشتوون، هەروەها ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، 50 بارهەڵگر کە ئامێری سەربازی و دروستکردنی باڵەخانەی تێدا بووە، گەیشتووەتە بازگەی 'وەلید' لەسەر سنووری سووریا و عێراق.