بلینکن باس لە دوو خێراترین ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به دوو ڕێگه‌ی خێرا ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاگربه‌ست ڕانه‌گه‌یه‌نرێت، دۆسیه‌ی شه‌ڕه‌كه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی كۆشكی سپی ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕۆژنامه‌ی 'نیویۆرك تایمز'ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، دوو خێراترین ڕێگه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه.
ڕۆژنامه‌ی 'نیویۆرك تایمز'، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بلینكن پێی وایه گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م كۆتایینه‌هێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، په‌یوه‌ندی به‌و پاڵنه‌ره‌وه هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌جوڵێنێت.
بلینكن هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه و وڵاتانی عه‌ره‌بی له په‌یوه‌ندیدان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ئه‌گه‌ر له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كان به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌ن، ئه‌م دۆسیه‌یه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی كۆشكی سپی ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه هه‌نگاوێكی دیكه له‌م باره‌وه بنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئیسرائیل ژێرخانی سه‌ربازیی حه‌ماسی له‌ناو بردووه و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كوشتووه، به‌مه‌ش حه‌ماس بۆ له‌مه‌ودوا نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئیسرائیل.