ئیسرائیل: هه‌زاران کەس بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان خۆپیشاندانیان کرد

لە ئیسرائیل هه‌زاران کەس بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و دەستلەکارکێشانەوەی ناتانیاهۆیان خۆپیشاندانیان كرد.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل، دوێنێ شەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2025، له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای ته‌لئه‌ڤیڤ، هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان کرد و داوای ڕزگاركردنی ئه‌و بارمتانه‌یان كرد كه له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن.
هەروەها خۆپیشانده‌ران، لە خۆپیشاندانەکەشدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیان دەكرد.
لای خۆیەوە، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی 3ـی کانوونی دووەمی 2025، بڵاوی کردەوە، شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل لە دەوحەن، بۆ ئەوەی بەشداریی لە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئاگربەستی شەڕ و ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بکەن، کە ژمارەیەکیان هێشتا لەبن دەستی چەکدارانی حەماسدا ماون.
حەماس، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، هێرشێکی بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەست پێ کرد و زیاتر لە 1205 هاووڵاتیی سڤیل و سەربازی ئیسرائیلییان کوشت و زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی سڤیل و سەربازی دیکەشیان بریندار کرد، هەر لە هێرشەکەیاندا، 251 هاووڵاتیی ئیسرائیل و بیانیی دانیشتووی ئەو وڵاتەیان، وەکوو بە بارمتە گرت.
دوای ئەو ڕووداوە، لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2023، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کرد و تا کو ئێستە شەڕ لەو کەرتە بەردەوامە.