مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A لە هەولێر ڕاگیرا

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە و هاووڵاتییان تەنها دەتوانن، پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کەوا وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە و هاووڵاتییان تەنها دەتوانن، پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو، تەنها وەرگرتنەوەیان مابوو لە پاسپۆرتی جۆری A دەتوانن سەردانمان بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.