مزگه‌وته‌كانی دهۆك داده‌خرێن
بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا
K24 – دهۆك:
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ته‌ندروستی گشتیی، له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌وه‌وه تا رۆژی 1ی تهمموز ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان داده‌خرێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك تا 1ی تهمموز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به داخراوی ده‌مێنێته‌وه و نوێژی هه‌ینی و نوێژی به كۆمه‌ڵیان تێدا به‌رپا ناكرێت.
هاوكات له هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه تا یه‌كی تهمموز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات، ئه‌مڕۆ 7 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.