تاران: دوای قاسم سوله‌یمانی له پشتیوانی سووریا سارد نابینه‌وه
به‌رده‌وامین

K24 – هه‌ولێر:
ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، "تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی هیچ شتێكی له سیاسه‌تی پشتیوانیكردنی ئێران له سووریا نه‌گۆڕیوه".
جیهانگیری له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا حسێن عرنووس كرد و پشتیوانی ئێرانی بۆ ئه‌و وڵاته دووپاتكرده‌وه.
گوتیشی: له‌ده‌ستدانی قاسم سوله‌یمانی نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له پشتیوانیكردنی حكومه‌ت و گه‌لی سووریا سارد بێته‌وه و به‌رده‌وام پشتیوانی ئه‌و وڵاته‌ین.
قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، كه‌سایه‌تی دووه‌می حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كانیان كرا و كوژران.