چاوشئۆغڵۆ: سلێمانی له ژێر كاریگهری پهكهكهدایه
رهخنه له سلێمانی دهگرێت
.jpg)
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مهولود چاوشئۆغڵۆ، رایگهیاند، سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پارتی کرێکارانی کوردستان.
مەلوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن – تورک) روونیکردەوە، "بۆمان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەکەکە و هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر –(حکوومەتی هەرێمی کوردستان)- بەکاردەهێنن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەی حەفتەنین، چاوشئۆغڵو جەختیکردەوە، چەندین سیناریۆیان لە ناوچەکە پووچەڵکردووەتەوە و لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام دەبن.