وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: نابێت هیچ هێزێکی بیانی کۆنتڕۆڵی سووریا بکات

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، نابێت هیچ هێزێکی دەرەکی، کۆنتڕۆڵی سووریا بکات، چەکی کیمیاییش لەو وڵاتە کۆتایی بێت.
یەکشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2025، جان نوێل بارۆ ، وهزیری دهرهوهی فهرهنسا لە لێدوانێكدا گوتی: لە سووریای نوێ، نابێت هیچ هێزێكی بیانی كۆنتڕۆڵی داهاتووی سووریا بكات، دووپات لەوەش دەكاتەوە کە دەبێت لە سووریا كۆتایی بە چەكی كیمایی بێت.
بەگوتەی جان نوێل وهزیری دهرهوهی فهرهنسا، رووسیا و ئێران سووریایان لاواز كردووه.
هەینی ڕابردوو، 03-01-2025، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بوونەوە.
پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ شەرع، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنیی سووریا کۆ بووەوە و باسی لەوە کرد "دەبێت کورد تێکەڵ بە دەوڵەتی سووریا بکرێت." گوتیشی: "کورد لە سووریادا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوپەیمانی فەرەنسایە و دەبێت لە سوریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارە بکرێت، چونکە کاتی ئەوە هاتووە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا چەکەکان بێدەنگ بکرێن و بەسیاسییانە گرفتەکانە چارە بکرێن.