شرۆڤه‌كارێکی سیاسیی ئێران: ئەگەر عێراق حەشدی شەعبی هەڵوەشێنێتەوە هەمان چارەنووسی سووریای دەبێت
كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر داواكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن، وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌ره‌ی مقاوه‌مه بۆ ئه‌و فشارانه، شرۆڤه‌كارێكی سیاسیی ناوداری ئێرانیش دەڵێت: ئه‌گه‌ر عێراق هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه بنێت، هه‌مان چاره‌نووسی سووریا دەبێت.
عه‌لی ڕه‌زا مه‌جیدی، شرۆڤه‌كاری ناوداری سیاسیی ئێران، ڕایگەیاندووە "فشاری زۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر به‌غدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی خستووه‌ته به‌رده‌م دوو بژارده‌ی دژ بە یه‌ك، کە جێبه‌جێكردنی هیچ كامێكیان له‌وی تریان ئاسانتر نییه.
به‌گوته‌ی مه‌جیدی، گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه و ڕووخانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د له سووریا، كاریگه‌ری سیاسی و ئه‌منییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست كردووه، چیتر ته‌حریر شام ته‌نها یاریزانی سه‌رەكیی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكو ته‌حه‌دایه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر دراوسێكانی، به‌دیاریكراویش عێراق.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئێرانییه ده‌ڵێت: "پەیوەندییەکانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانیش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئێران پشتیوانێكی دیاری حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و به‌ره‌ی مقاوه‌مه بووه و عێراقیش وه‌ك وڵاتێكی زۆرینه شیعه، به‌رده‌وام هه‌وڵی پاراستنی هه‌ژموونه‌كه‌ی ده‌دات، دواجاریش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌غدا و دیمه‌شق ده‌بێته هۆی گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز له عێراق."
ئەو شرۆڤەکارە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە، له نێوان فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه‌ته دۆخێكی زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیار؛ سوودانی نه‌یتوانیوه له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ شتێك به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ته‌نها دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایە، یان ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی فشاره ده‌ره‌كییه‌كان ببێته‌وه، یانیش پێویسته چاوه‌ڕێی شه‌پۆلێكی نوێی گرژییه ناوخۆییه‌كان بكات؛ به‌تایبه‌ت، كه جۆری فه‌رمانڕه‌وایی له سووریا گۆڕاوه و سنوورێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه و لەوانەی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه "ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت، كه ئامانجی سه‌ره‌كیی دامه‌زراندنی حه‌شدی شەعبی بۆ بهرگریکردنە له فراوانخوازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه تێیدا حه‌شدی شه‌عبی و به‌ره‌ی موقاوه‌مه به پاشكۆیهتیكردنی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێن، باشترین بژارده له‌به‌رده‌م ئێران له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه‌یه، خۆی له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق به‌دوور بگرێت."