عێراق و ئەمه‌ریکا كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجییان تاوتوێ کرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیجی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 05-01-2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وەی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس كینیدی ترۆدۆ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، کۆ بووەوە.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئەمه‌ریکا سەبارەت بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی، بۆ دۆستایه‌تی و هاوكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ کران.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆکان، تایبەت بووە بە پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گرنگی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵات له هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.