لە ئێران تەمەن بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری کەم کرایەوە

وێنەی ژووری نەشتەرگەری
وێنەی ژووری نەشتەرگەری

ئیبراهیم ڕەزمپا، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی جوانکاری ئێران ڕایگەیاند: تەمەنی نەشتەرگەریی جوانکاری لە 18 ساڵییەوە بۆ کچان 14 ساڵ و بۆ کوڕان 16ساڵ کەم کرایەوە.

ڕەزمپا، بە ئاژانسی هەواڵی " ISNA" ڕایگەیاند، لە ڕووی زانستییەوە دەرکەوتووە ئەم تەمەنە دیاریکراوە بۆ جوانکاریی هەردوو ڕەگەز، گونجاوە." 

ڕەزمپا گوتی: "پێشتر سنوور بۆ نەشتەرگەری جوانکاری دیاری کرا بوو کە هەر کەسێک نەشتەرگەری بکردایە، دەبوو تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت، هەروەها جگە لە تەمەن، گەشەکردنی جەستەیی و دەروونی، پێگەیشتنی ڕۆحی و کەسەکە کامل بێت." 

دەشڵێت: "نەشتەرگەری جوانکاری بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە." بەڵام ئیبراهیم ڕەزەمپا، ئاماژەی بە ژمارەی نەشتەرگەرییەکان نەکرد.