سەنتەری میترۆ: پێشوازیی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین

یەکشەممە، 6ی كانوونی دووەمی 2025: سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، پێشوازیی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، دەكەین.

نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاندووە "دادگای پیداچونەوە بڕیاری (ئازادكردن)ـی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ی دەركردووە." 

سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، بۆ بەشداریی لە پرسەی باوکی، سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردبوو، ڕۆژی 25ی تشرینی یەكەمی 2021، لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ سەر كارەكەی، لە دەروازەی فیشخاپور  دەستگیر كرا.

 سەنتەری میترۆ، پێشوازیی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات و خۆشحاڵە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە پارێزەر (نەریمان ئەحمەد) و هاوكارانی لەتیمی پارێزەرانی ئەم كەیسە ( پارێزەر بەشدار حەسەن، پارێزەر ڕێباز وسو) دەکات.

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment