حکوومەتی هەرێمی کوردستان: عێراق لە بودجەی 2024ـدا تەنیا 10 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ، پشكی هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له زیاتر له 20 تریلیۆن دینار، به‌ڵام عێراق ته‌نیا نیوه‌ی ناردووه.
دووشه‌ممه، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ، پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بریتی بوو له زیاتر له 20،910،463،950 تریلیۆن دینار.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌كوو پشكی هه‌رێمی كوردستان دوای ڕێككه‌وتنی سیاسی و په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێگیر كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق تا ئێسته 10.7 تریلیۆن دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، واته 10.2 تریلیۆن دیناری له پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا 6.4%ـی له داهاتی گشتیی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، له كاتێكدا پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای بودجه بریتییه له 12.6%.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و 10.2 تریلیۆن دیناره‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، بۆ خه‌رجییه‌كانی وه‌ك؛ ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و شاره‌وانی، هێزی پێشمه‌رگه و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌رجییه‌كانی ژێرخانی ڕێگه‌وبان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌م خه‌رجییانه‌ی نه‌ناردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وام بووه له دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه گشتییانه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.