کۆنگرێس بردنەوەی ترەمپی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا پەسند کرد

كۆنگرێس بردنه‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا په‌سند ده‌كات؛ به‌م ئه‌نجامه‌ش ناوبراو ده‌بێته چل و حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
دووشه‌ممه، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا په‌سند كرد، به‌مه‌ش تره‌مپ به فه‌رمی بووه چل و حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له 20ـی ئه‌م مانگه‌دا له كۆشكی سپی سوێندی ده‌ستووری ده‌خوات و ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه چوو، تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان. 312 خاڵی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکای به‌ده‌ست هێنا، له‌و كاته‌ی كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان 226 خاڵی به‌ده‌ست هێنا.
کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە 528 کورسی پێک دێت، بۆ ئەوەی کاندیدێک ببێتە سەرۆک، پێویستە 270 کورسی (خاڵ) بە دەست بهێنێت، به‌م ئه‌نجامه‌ش تره‌مپ توانی به 86 خاڵ پێش كامالا هاریس كه‌وت.