بەهێزترین کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا دیاری کرا

پێری پۆیلیڤری
پێری پۆیلیڤری

دوای ئەوەی جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و سەرۆکی پارتی لیبراڵ دەستی لە هەردوو پۆستەکەی هەڵگرت، دەنگۆی دەست نیشانکردنی، پیەر پۆیلێڤر، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کەنەدا، وەک بەهێزترین کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە میدیاییە جیهانییەکان دا بووەتە گەرمترین مژار.

پێگەی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی پۆلی مارکێت، ئەگەری چانسی پیەر پۆیلێڤر، تەمەن 45 ساڵ سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کەنەدا بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بە 92% دەستنیشانکردووە، بەو مەرجەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی 2025 زۆرترین کورسی لە پەرلەمان بەدەست بهێنێت. 

پیەر پۆیلێڤر، لە بارەی دەست لەکارکێشانەوەی جەستن ترودۆ گوتی:'' هیچ شتێک نەگۆراوە، هەموو ئەوانەی ئێستا لە پەرلەمانن 9 ساڵە پشتگیری لە جەستن ترودۆ دەکەن، بەڵام ئێستا دەیانەوێت بە دورخستنەوەی جەستن فێڵ لە خەڵک بکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو براوەبن.

پێشتریش سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کەنەدا ڕایگەیاندبوو: "پێویستە دەست بەجێ هەڵبژاردن بکرێت، کەنەدا سەرۆک وەزیرانێکی دەوێت ڕووبەڕووی ترەمپ ببێتەوە".

 ئەم لێدوانەی پۆیلێڤر لە کاتێکدایە پێشتر، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا گوتبوو، پێویستە کەنەدا ببێتە 51ـەمین ویلایەتەکانی ئەمەریکا.

لەلای خۆیەوە جەستن ترودۆ لەبارەی پیەر پۆیلێڤر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی گوتی: تێروانین و بیرۆکەکانی ئەو بۆ بەڕێوەبردنی کەنەدا ناگونجێت، ئێمە پێویستیمان بە کەسێکی گەشتبین و پڕ ئومێد بۆ بەڕێوەبردنی وڵات هەیە.

پیەر پۆیلێڤر کێیە:

  • لە 3ی حوزەیرانی 1979 لە کەنەدا لەدایکبووە
  • لەلایەن ژن و پیاوێکی فەرەنسی – کەنەدی بەخێوکراوە 
  • قوتابی کۆلیژی بەشی پەیوەندەییە نێودەوڵەتییەکان بووە، بەڵام خوێندنی تەواوی نەکردووە
  • لە ساڵی 2004 بووتە ئەندام پەرلەمان لە کەنەدا
  • لە ساڵی 2011 تا 2015 سەرۆکایەتیی بەرەی ئۆپۆسیۆنی کرد لە کابینەی ستیفن هارپەر
  • لە ساڵی 2017 هاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو منداڵە  
  • لە ساڵی 2019 پشتگیری خۆپیشاندانەکانی دژی دانانی ڤاکسینی کۆرۆنا کرد
  • لە ساڵی 2022 بووەتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران تا ئێستا
 
Fly Erbil Advertisment