ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەنێو پرۆژەی نیشتەجێبوونی یونیک تاوەر کەوتەوە و چەند کابینەیەکی شوێنی مانەوە و حەوانەوەی کرێکارەکانی پرۆژەکە سووتاون.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان 24ـی ڕاگەیاند:" بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دوای ئاگادارکردنەوەی دەست بەجێ پێنج تیمی ئێمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیمان لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".
شاخەوان سەعید گوتیشی: نۆ کابینە شوێنی مانەوەی کرێکارەکان سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.