ئەمەریکا 11 زیندانی گوانتانامۆی ڕادەستی وڵاتێکی عەرەبی کردەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، 11 زیندانی یەمەنی کە لە زیندانی گوانتانامۆ دەستبەسەر کرابوون، ڕادەستی سەڵتەنەی عومان کردەوە. ئێستاش تەنیا 15 زیندانی تێدا ماوە.
پێنتاگۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، "ئەمەریکا ئامادەیی حکوومەتی سەڵتەنەی عومان و هاوپەیمانەکانی بەرز دەنرخێنی، بۆ هاوکاری کردنی هەوڵەکانی ئەمەریکا تاوەکوو ژمارەی زیندانەکانی گوانتانامۆ کەم بکرێتەوە و زیندانەکەش بەتەواوی دابخرێت، کە زیندانەکانە لە کوبایە.
گواستنەوەی ئەو زیندانییانە دوای هەفتەیەک لە ڕەوانەکردنەوەی دەستگیرکراوێکی تونسی دێت بۆ وڵاتەکەی.
بەپێی ئامارەکانی پێنتاگۆن، لەنێو ئەو 15 زیندانییەی کە لە گوانتانامۆ ماونەتەوە، سێ دەستگیرکراویان مافی گواستنەوەیان هەیە بۆ وڵاتەکەیان یان بۆ وڵاتی سێیەم، هەروەها سێ زیندانی دیکە مافی ئەوەیان هەیە کە پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیاندا بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانرێت ئازاد بکرێن یان نا، هەروەها حەوت زیندانی تۆمەتیان خراوەتە پاڵ و دووی دیکەش دیکەش سزا دراون.
لەو 15 زیندانییە دیارترینیان 'خالید شێخ محەممەدە' کە بەگوتەی ئەمەریکا کەسی سەرەکی هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری 2001.
دوای ڕووداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر، نزیکەی 800 زیندانی لە زیندانی گوانتانامۆ هەبوون، پێش ئەوەی زۆرینەیان بگوازرێنەوە وڵاتەکەی.
باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جۆو بایدن، بەر لە هەڵبژاردنەکان بەڵێنیاندا هەوڵی داخستنی گوانتانامۆ بدەن، بەڵام خەریکە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بایدن کۆتایی دێت هێشتا زیندانەکە دانەخراوە.