پەیوەندییەکانی فەرەنسا و ئێران ئاڵۆزی تێکەوت
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: چارەنووسی پەیوەندییەکان پەیوەستە بە ئازادکردنی زیندانییەکان

جان نوێل بارۆ، وهزیری دهرهوهی فهرهنسا دەڵێت: چارەنووسی پەیوەندییەکانی پاریس و تاران پەیوەستە بە چارەنووسی هاووڵاتییە زیندانیکراوەکانی فەرەنسا لە ئێران.
وهزیری دهرهوهی فهرهنسا ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز و نێردە دیپلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، باردودۆخی ئەو سێ هاووڵاتییە فەرەنسیەی لە زیندانەکانی ئێران دان، بەرەو خراپتر دەچێت، زانیاریمان هەیە، کە ئەشکنجە دەدرێن.
وهزیری دهرهوهی فهرهنسا گوتیشی:"دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی فەرەنسا قبووڵکراوە نییە، چەندین ساڵە بەشێوەیەکی نا دادپەروەرانە دەستگیر کراون، هەرەوا ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییانی بیانی، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نیودەوڵەتییەکانە و بە تاوان دادەنرێت.
جان نوێل بارۆ ئاماژەیدا، بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و چارەنووسی پەیوەندییەکانی پاریس و تاران، گرێدراوە بە ئازاد کردنی هاووڵاتییەک فەرەنسییەکان.
لە ساڵی 2022 هێزەکانی ئێران سێ هاووڵاتی فەرەنسی بە تۆمەتی سیخووری، بەشداربوون لە چالاکییەکانی پشێوی نانەوە لە ئێران دەستگیرکردووە.