سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە كۆ بووه‌ته‌وه و وێڕای بەهێزکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییه‌كان، هاوكات چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی عێراقی و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه.
سێشه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له پلاتفۆرمی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، "لەگەڵ به‌ڕێز، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریامان تاوتوێ کرد."
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: "هەروەها جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد."