سەرۆک وەزیرانی دانیمارک بۆ ترەمپ: دوورگەی 'گرین‌لاند' بۆ فرۆشتن نییە

سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه كه چه‌ند جارێك گوتوویه‌تی دوورگه‌ی 'گرین‌لاند' بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و ده‌یانه‌وێت بیكڕن.
سێشه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، میتی فریدریكسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه كه چه‌ند جارێك داوای كڕینی دوورگه‌ی گرینلاندی كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته پاڵ ئه‌مه‌ریكا و ببێته ناوچه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
میتی فریدریكسن له وه‌ڵامی تره‌مپدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "گرین‌لاند بۆ فرۆشتن نییه و موڵكی دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌یه‌تی."
تره‌مپ پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو كه گرنگی به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.