عێراق: ناوه‌ڕاستی ئه‌م ساڵ سنووره‌كەمان لەگەڵ سووریا به كۆنكرێت دادەخەین
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئەوەی خستە ڕوو، به درێژایی 400 كیلۆمه‌تر دیواری كۆنكرێتییان له‌گه‌ڵ سووریا دروست كردووه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند "سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ته‌واو پارێزراوه و 400 كیلۆمه‌ترمان له‌گه‌ڵ سووریا كۆنكرێت كردووه."
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌كرده سه‌ربازییه‌كان ماوه‌ی سێ ساڵه كار له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی سنووری عێراق و سووریا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییه‌كان هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر شانه نووستووه‌كانی داعش له عێراق."
ته‌حسین خه‌فاجی ڕاشیگه‌یاندووه "كاركردن له‌سه‌ر دیواری كۆنكرێتی به‌درێژایی 615 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سووریا به‌رده‌وامه و ئێستا 400 كیلۆمه‌تری ته‌واو بووه و 215 كیلۆمه‌تر ماوه و ڕه‌نگه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ به‌یه‌كجاری سنووره‌كه به‌كۆنكرێت دابخرێت."