فەرەنسا هۆشداری دەداتە ترەمپ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشداریی دەداتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەسەر سنوورەکان و سەروەری یەکێتیی ئەورووپا و خاکی گرین‌لاند.
چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، جان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ڕایگەیاند: "بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە و هێرشکردنە سەر سەروەری یەکێتییی ئەورووپا ڕەت دەکەینەوە و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین ئەو کارە بکات، گرنگ نییە هەر کەسێک بێت."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕاشیگەیاند: "هەرچەندە ئێمە کیشوەرێکی بەهێزین، بەڵام پێویستە خۆمان بەهێزتر بکەین، گرینلاندیش بەشێکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان."
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای قسەکانی ترەمپ هات کە دوێنی سێشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: "ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە."
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو: "بۆ مەبەستی بەهێز کردنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستمان بە گرینلاندە."
دوورگه‌ی گرین‌لاند به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام خاوه‌نی سیستمی سیاسیی ئۆتۆنۆمییە و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه.
دوورگه‌کە به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و غازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.