کچە ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئازاد کرا

جیۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ''ڕۆژنامەنووس چیچیلی ساڵا، لە لایەن ئێرانەوە ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.''
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، ڕایگەیاند، سوپاسی هەموو دیپلۆماتکار و بەرپرسان دەکەم کە هاوکاربوون لە ئازادکردنی ئەم ڕۆژنامەنووسەکە.
19ی کانوونی یەکەم 2024، چیچیلی ساڵا، تەمەن 29 ساڵ، کچە ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە تاران، لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
دەسگیرکردنی ساڵا لە ئێران، دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی محەممەد عەبدەنی، بازرگانە ئێرانییەکە هات لە لایەن ئیتاڵیاوە، کە تۆمەتبارە بە دابینکردنی کەلوپەلی دروستکردنی درۆن بۆ سوپای پاسداران.