ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: چین ساڵانە زۆرترین سزای لە سێدارەدان جێبەجێ دەکات

ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، چین له سه‌رووی ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهانه كه ساڵانه زۆرترین كه‌س له سێداره ده‌دا. ده‌شڵێت: حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته لەم بارەوە ڕاستییه‌كان ده‌شارێته‌وه.
ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه "حكوومه‌تی چین ساڵانه زۆرترین كه‌س له وڵاته‌كه‌ی له سێداره ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته له ساڵی 2022دا له سێداره دراون، زیاتر بووه له ژماره‌ی هه‌موو له سێداره‌دراوانی گشت وڵاتانی جیهان، له هه‌مان ساڵدا."
ئه‌و ڕێكخراوه باسی له‌وه‌ش كردووه "چین له ساڵی 2023ـدا زیاتر له 1150 كه‌سی له سێداره داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ژماره‌كه هێشتا زیاتره و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ژمارە ڕاستەکە ده‌شارنه‌وه.
دۆگ باندۆ، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی "كاتۆ" له واشنتن له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی: "چین له پێدانی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به له سێداره‌دراوان، ڕوون نییه."
باندۆ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "چین له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كات و ساڵانه هه‌زاران كه‌س له سێداره ده‌دات و له ڕێكخراوهكانیشی ده‌شارێته‌وه. ئیگۆره‌كان گه‌وره‌ترین قوربانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی چینن و ئه‌وپه‌ڕی بێویژدانیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كوڵتوور و ناسنامه‌ی ئاینییان ده‌دات."