وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەردانی سووریا دەکات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانیی گه‌لی سووریا ده‌كات له پێناو سه‌قامگیریی سیاسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤدا.
چوارشه‌ممه، 8ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نتۆنیۆ تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له گوتارێكدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی دۆخی سووریا كۆ ده‌بێته‌وه، ڕۆژی هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات."
ئه‌نتۆنیۆ تایانی، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانیی له گه‌لی سووریا ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی سیاسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. به پێویستیشی زانی خاكی سووریا له گرووپه "تیرۆریستییه‌كان" پارێزراو بێت و ڕێگه له قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه بگیرێت. گوتیشی: "له‌م بۆنه‌یه‌دا پێشكه‌شكردنی پاكێجێك هاوكاریی بۆ گه‌شه‌پێدانی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت."
سێشه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند "وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سووریا كۆ ده‌بنه‌وه."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "كۆبوونه‌وه‌كه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025 به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نتۆنیۆ تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت."
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، تایانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخی سووریا دوای مانگێك له ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
هاوكات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی و دانانی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی سووریا ده‌كرێت.