بلینکن: ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیکە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جەخت لە نزیکیی ئاگربه‌ست له غه‌ززه دەکاتەوە و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا، به هاوکاریی فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌یه.
چوارشه‌ممه، 8ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جان نوێڵ بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پاریس جه‌ختی كرده‌وه "ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه و ڕێككه‌وتن له باره‌ی بارمته‌كانه‌وه، زۆر نزیكه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دانوستانه‌كان له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، به‌رده‌وامن.
بلینكن، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، کە دەڵێت "به نیازه دوورگه‌كه بكڕێت." گوتی: "ئەم بیرۆكه‌یه و لێدوانه‌كانی تره‌مپ له كاته‌دا باش نییه و هه‌رگیز ئه‌مه ڕوو نادات، بۆیه باشتر وایه گوێی پێ نەدرێت."
بلینكن، له باره‌ی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیاش گوتی: "ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا ویستی ئۆكرانیا له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه، به‌ڵام شكستی هێنا."