بلینکن: له به‌رژه‌وه‌ندیی دۆخی 'ئه‌رێنی' ئێسته‌ی سووریادا نییه ململانێ سه‌ر هه‌ڵبدات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له دژی كوردی سووریا ڕوو نه‌دات.
چوارشه‌ممه، 8ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پاریس ڕایگه‌یاند "واشنتن به جیددی له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كورد له سووریا نه‌كات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئه‌م ڕێكاره‌ی توركیا پێویستی به هه‌ندێك كات هه‌یه، هاوكات له‌م بارودۆخه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی دۆخی ئه‌رێنی ئێسته‌ی سووریادا نییه ململانێیه‌كی دیكه سه‌ر هه‌ڵبدات، بۆیه واشنتن زۆر جیدییه ئه‌مه ڕوو نه‌دات."