فهرشكردنی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرۆسه‌ی فهرشكردنی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ته‌واو دەکرێت. ده‌شڵێت: جگه له فهرشكردن، هاوكات ورده‌كاری و جوانكاریی دیكه ماوه و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌موویان ته‌واو ده‌بن.
چوارشه‌ممه، 8ـی كانوونی دووه‌می 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 گوتی: "دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر توانیویانه پرۆسه‌ی فهرشكردنی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر لە تەواو بوون نزیک بکەنەوە."
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگه‌داره‌ی كۆمیسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی بووژاندنەوەی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌تایبه‌ت فهرشكردنی ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێك ماوه و له ئانوساتی ته‌واو بووندایه."
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، پرۆسه‌كه‌یان به خێرایی ده‌ڕوات و جگه له فهرشكردنی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌ڵا، هاوكات هه‌ندێك ورده‌كاری دیكه‌ی وه‌كوو ڕووناكیی دیوی ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كان و دانانی كورسیی له شه‌قامه‌كان، خه‌ریكه ته‌واو ده‌بن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه گوتیشی: "هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا چڕ بوونه‌ته‌وه و دوای ئه‌م قۆناغه‌ش، كاره‌كانی دیكه‌ی بووژاندنەوەی قه‌ڵاكه ده‌ست پێ ده‌كرێت."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كرد، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.



