مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەسەر ڕەتکردنەوەی 'دابەشکردنی سووریا' ڕێککەوتووین
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته ڕێككه‌وتوون.
چوارشه‌ممه، 8ـی كانوونی دووه‌می 2025، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی سووریا ڕێككه‌وتوون.
مەزڵووم عەبدی هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، مانگی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی له نێوان شاندی هه‌سه‌ده و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له دیمه‌شق هه‌بووه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گوتووشیه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق، ڕایانگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی خاكی سووریا‌ن و هه‌ر جۆره پرۆژه‌یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته ده‌كات، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.