سوپای ئیسرائیل: تا ئێستە 831 سەربازمان لە شەڕی کەرتی غەززە کوژراون

وێنەیەکی سەربازانی ئیسرائیل
وێنەیەکی سەربازانی ئیسرائیل

دوێنێ چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا، کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی دیکەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل "ئەو سێ سەربازە کوژراوە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 22 ساڵدایە و سەر بە فەوجی ـ46ی لیوای زرێپۆشی 401 بوون."

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراوە، سەربازەکان لەناو تانکێکدا بوونە کە لە بەیت حەنون لە باکووری کەرتی غەززە، تەقیوەتەوە.

بەپێی ئاماری سوپا، هەر لەو تەقینەوەدا سێ سەربازی دیکە بریندار بوون و ئەفسەرێکیان باری تەندروستیی ناجێگیرە.

بەم شێوەیە کۆی گشتیی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگەوە گەیشتووەتە 831 ئەفسەر و سەرباز.

سەبارەت بە سەربازە بریندارەکانی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ئیسرائیل، زیاتر لە پێنج هەزار و 590 بریندارە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment