وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: قسەکانی ترەمپ دەربارەی گرینلاند دەبێتە هۆی ناسەقامگیری

دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەبارەی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، قسەکانی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی گرینلاند، ڕەنگە ناسەقامگیری بەدوای خۆیدا بهێنێت. 

لەلایەکی دیکەوە دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە پلاتفۆرمی تێلێگرام دەڵێت: "نازانم ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییدا چی دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەست پێ دەکات." 

مێدڤێدێڤ، بیرۆکەی پەیوەستبوونی گرینلاند و کەنەدا بە ئەمەریکاوە، بە خەون لە قەڵەم دا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'تروس سۆشیاڵ' نەخشەیەکی بڵاو کردەوە، کە دورگەی گرینلاند و کەنەدا و ئەمەریکا بە هەمان ڕەنگ نیشان دەدات.

هەروەها ترامپ لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2024 گوتی: "پێویستە ئەمەریکا ببێتە خاوەنی گرینلاند، کە گەورەترین دوورگەی جیهانە و لەژێر دەسەڵاتی دانیمارکدایە بەڵام ئۆتۆنۆمی هەیە."

هەر لەو ڕۆژەدا، مۆتی پوروپ، سەرۆک وەزیرانی گرینلاند، وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە و گوتی: "گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە و هەرگیز نافرۆشرێت."

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment