پەرلەمانی عێراق کارنامەی دوو کۆبوونەوە بڵاو دەکاتەوە
كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان و هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی تەوەرە سەرەکییەکانی دوو کۆبوونەوەکەن
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات له دانیشتنی دووشه‌ممه‌دا، پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له کۆبوونەوەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا چه‌ند بابه‌ت و یاسا و پرۆژه‌یاسایه‌ك گفتوگۆ و خوێندنه‌وه و ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه گرنگترینیان بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی ژماره (9)ـی ساڵی 2014.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، له کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت كه له لایه‌ن لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماده كراوه.
هاوكات به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان ده‌كرێت.
هه‌مان ڕۆژ ڕاپۆرتێك له باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025ـی ساڵی 2023 ده‌كرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.