ئەڵمانیا پەرۆشی خۆی بۆ چارەنووسی کورد لە سووریا دەردەبڕێت
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندیی به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریا كردووه و له باره‌ی ئایینده‌ی كورد له‌و وڵاته گفتوگۆیان كردووه.
پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، ستیفان شنێك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سووریا به ئاژانسی (نۆر‌ث پرێس)ـی گوتووه، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریا (هه‌سه‌ده) كردووه و سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی كورد له‌و وڵاته گفتوگۆیان كردووه و بیروڕایان گۆڕیوه‌ته‌وه.
ستیفان شنێك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به وردی باسیان له ئایینده‌ی سیاسیی كورد له سووریا و ته‌واوی مافه‌كانی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریادا كردووه. گوتیشی، ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا پێشتر ئەمەی ڕاگەیاندووە.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سووریا هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، گرنگه ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌جێندایه‌كی نیشتمانیی وه‌ربچه‌رخێ بۆ یه‌كخستنی هه‌موو هێزه‌كان.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، گفتوگۆ زۆر گرنگه و ئه‌ڵمانیاش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو تواناكانی به گه‌ڕ ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو بن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ململانێكان چاره نه‌كرێن، سووریا سه‌قامگیر نابێت.