پرسی کورد دەبێتە کرۆکی گفتوگۆی وڵاتان لە ڕۆما

بڕیارە وەزیری دەروەی ئەمەریکا لە ڕۆما لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیا کۆبێتەوە و کرۆکی گفتوگۆکانیشیان دۆخی سووریا چارە کردنی پرسی کورد لەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (فرانس پرێس) بڵاوی کردووتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەم 2025، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەروەی ئەمەریکا لە فەڕەنساوە بەرەو ڕۆما بەڕێ کەوتووە و بڕیارە لەگەڵ هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کۆدەبنەوە و باس لە پرسی کورد و ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا و سەقامگیریی سووریا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، پرسی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا بەشێک دەبێت لە تەوەوەر گفتوگۆکان. 

هەڕەشەکانی تورکیا بەرانبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سووریا نیگەرانی ئەمەریکای لێکەوتووتەوە، هەر لەمبارەوە بلینكن له‌ پاریس ڕایگه‌یاند بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ لە پەیوەندیدان بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ خاکی سووریا ڕوو نه‌دات.

 
 
Fly Erbil Advertisment