هاووڵاتییەکی سویسری بە مردوویی لە گرتووخانەیەکی ئێران دۆزرایەوە
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ئاماژه به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی سویسری ده‌كات كه پێشتر به تۆمه‌تی سیخوڕی له گرتووخانه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته زیندانی كراوه.
پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ڕایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی سویسرییان له گرتووخانه‌ی سه‌منان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێشتر به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیر كرابوو.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هاووڵاتییه سویسرییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌نێو گرتووخانه‌كه‌دا خۆی كوشتووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، پێشتر ده‌زگه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سه سویسرییه‌یان به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیر كردبوو و تا ئێسته‌یش دۆسیه‌كه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
له لای خۆیه‌وه، ڕۆژنامه‌ی ته‌سنیم هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای هه‌رێمی سه‌منان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییه سویسرییه‌كه تۆمه‌تبار بووه به سیخوڕی و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌نێو گرتووخانه‌دا خۆی كوشتووه.