یەکێتیی ئەورووپا بۆ ترەمپ: ئێمە بەیەکەوە بەهێزین
سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا له دوو په‌یامدا وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به دوورگه‌ی گرین‌لاند ده‌ده‌نه‌وه؛ هاوكات خواستی خۆیان بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی كۆشكی سپی ده‌ربڕیوه.
پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، هه‌ر یه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ كۆستا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لایین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا له وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كه پێشنیازی كردووه دوورگه‌ی گرین‌لاند بخاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ڕایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا به‌یه‌كه‌وه به‌هێزن.
كۆستا و ڤۆن دێر لایین له دوو په‌یامی جیای هاوشێوه‌دا كه له پلاتفۆرمی (ئێكس) بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ڕایانگه‌یاندووه، خوازیارن مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
كۆستا و ڤۆن دێر لایین له په‌یامه‌كانیاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا له جیهانێكدا كه پڕیه‌تی له ئاڵنگاری، به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترن.
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: "ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە."
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو: "بۆ مەبەستی بەهێز کردنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستمان بە گرینلاندە.''
تره‌مپ پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو كه گرنگی به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.