ترەمپ خۆی بۆ دیداری پوتین ئامادە دەکات
درەنگانی شەوی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، خۆی بۆ دیداری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادە دەکات.
ترەمپ گوتی: "دیدارەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیایە."
ترەمپ پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگارە کۆمارییەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ویلایەتی فلۆریدا گوتیشی: "سەرۆک پوتین دەیەوێت کۆببینەوە، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، ئێمەش کار لەسەر ئەوە دەکەین".
لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی پرسیار و وەڵامی تەلەفزیۆنی لە 19ی کانوونی دووەم، پوتین ڕایگەیاند "ئامادەیە چاوی بە ترەمپ بکەوێت "لە هەر کاتێکدا". ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر چاومان بە ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بکەوێت، زۆر شتمان دەبێت کە باسی بکەین.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه چوو، تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان. 312 خاڵی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکای به‌ده‌ست هێنا، له‌و كاته‌ی كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان 226 خاڵی به‌ده‌ست هێنا.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا په‌سند كرد، به‌مه‌ش تره‌مپ به فه‌رمی بووه چل و حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له 20ـی ئه‌م مانگه‌دا له كۆشكی سپی سوێندی ده‌ستووری ده‌خوات و ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
دۆناڵد ترەمپ، لە 20ـی کانوونی دووەمی ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا "لە ماوەی 24 کاتژمێردا" کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت و داوای "دەستبەجێ ئاگربەست" و گفتوگۆی کرد.