سوپای پاسداران: ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەی بەرگری کردنین لە خۆمان

حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئێستا لە هەموو سەردەمێک زیاتر ئامادەن بەرگری لە وڵاتی خۆیان بکەن.

حوسێن سەلامی، کە لە کۆتاییی مانۆڕی پێغەمبەری ئەعزەمی 19 لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت خاکی وڵاتێکی دیکە بکاتە گۆڕەپانی بەرگری لە خۆی، چونکە وڵاتی خۆیان زۆر گەورەیە و دەتوانن هەر لەناو وڵاتی خۆیانەوە وەڵامی هەموو هێرشێک بدەنەوە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەر ئەو هۆیە لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەناو خاکی ئێرانەوە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

سەلامی گوتیشی، هاووڵاتییانمان داوای جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی 3 دژی ئیسرائیل دەکەن، چونکە پێیان باشە ئێمە بەردەوام لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە بەهێزی کار بکەین.

 
 
Fly Erbil Advertisment